ئەوەی بترسێ، تێناکەوێ.
ترس لە پاشخانی بیری مرۆڤدا، ڕەگ و ڕیشەیەکی یەکجار قوڵی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی ژیانی مرۆڤ لە ئەشکەوتدا، ترس لێکدانەوەیەکی نازانستییە بۆ شتێک کە مرۆڤ پێی لێکناردێتەوە، بۆیە کاتێک ترس لە شتێک پەیدادەبێت، بە مرۆڤ دەوترێ ترسنۆک، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە بۆ هەموو پێشهاتێک ئامادەکاری بکا و ئەگەرەکانی پێشهاتەکە تاوتوێ بکات. [1]