ئەوەی بە منەوەیە، ناومە بە تۆوە، هەتاکوو بمری، بسوتێت پێوە.
بۆ مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە کەسێک بەکاردێ کە چی خراپەی کردووە پێی کراوەتەوە، بە جۆرێک تا کۆتایی تەمەنی پێوەی بناڵێنێ و شوێنی زامی چاکنەبێتەوە، لەناو نەریتی گەلانی ڕۆژهەڵاتدا بەگشتی، تۆڵەکردنەوە لەسەر بابەتی غەدر، لە مێژوویەکی کۆنەوە تا ئێستا بوونی هەیە.[1]