ئەوەی بەتاو بێ، زوو ئەگەڕێتەوە.
بەتاو: بەخێرایی، ئەو کەسانە ئەگرێتەوە کە تەنیا دەمیان هەیە و کرداریان نییە یان هیچ لێزانین و کارامەییان لە کارێکدا نییە، زۆر هەڵپە و پەلەی بۆ دەکەن، کاتێک کارێکیان چنگدەکەوێ و دەچنە ناو پڕۆسەکەوە، هیچیان پێئەنجامنادرێ، دەستبەتاڵ دەگەڕێنەوە.[1]