ئەوەی بەپێی ئومێد بڕوا، بەڕۆژ هەڵەنکەوت ئەبێ.
ژیان پرە لە هەوراز و نشێو، سەرکەوتن بەسەر تەنگەژەکانی ژیاندا، بەپێی بیرکردنەوە و هۆش و ژیرییە، نەک بەپێی بەخت، ئەو کەسانەی کە پشت بە بەخت دەبەستن، بۆ سەرکەوتن بەسەر تەنگوچەڵەمەکانی ژیانیاندا، هەموو جارێک سەرکەوتوو نابن، ئەوانە سەرکەوتوو دەبن کە بە ژیرییەکی تەواوەوە بڕیاردەدەن.[1]