ئەوەی بە هیچ کەس باوەڕنەکا، کەسیش باوەڕی پێناکا.
مەبەستی کەسی ڕاڕا و بێباوەڕە، لە ڕەفتار و کردار و بیر و هۆشدا، کەسەکە خۆی باوەڕی بە خۆی نییە کە چی دەکات یان نایکات، لە گفتوگۆ و مامەڵەدا یان لە باس و خواسدا، نەباوەڕ بە کەس دەکات، نە دەتوانێت باوەڕیش بە کەس بێنێ. [1]