هێرشکردنەوە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە ئەمڕۆ لە لایەن میلیشیا و گرووپە چەکدارەکانی دەرەوی یاسا ئەنجام درایەوە، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین. داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ سنووردانان و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانە، ئامانجی ئەو دەستدرێژییانەش کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانە.
#جووتیار عادل#
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان[1].