ئەوەی بناغەی تیژگەی چاکان نایگرێ، بێمایە ئەمێنێ.
تیژگەی چاکان: مەبەست لە زانست و زانەکی کەسی زانایە، لە ئیش و کار یان لە بیر و کردەوە و ڕەفتاردا، ئەو کەسەی بناغەی باشی نەبێ، مایەپووچ ئەبێ، وەک کەسێکی نەزان لە کۆمەڵگەدا دەمێنێتەوە، واتە: کەسە نەزانەکان ئەوانەن کە بەتاڵن لە زانست و زانیاریی و بێمایەن لە زانەکیی. [1]