ئەوەی دەستگیریی بکا، دەستگیریی ئەکرێ.
دەستگیریی: کێشە و گرفت درووستکردن، ئەو کەسانەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی یان حەز و ئارەزوو کێشە بۆ ئیش و کاری خەڵکی درووست دەکەن، ئەگەری هەیە ڕۆژێک خۆشیان لە ئیش و کاردا، تووشی کێشە ببن و نەتوانن چارەسەری بکەن، بۆیان ببێتە مایەی دەردەسەریی. [1]