ئەوەی دڵی بە کەس نەسووتێ، کەس دڵی بۆی ناسووتێ.
مەبەستی لە کەسی دڵڕەق و دەست نووقاوە، لە کاتێکدا بارودۆخی دارایی باش بێت، کورد وتەنی هەبووبێت، چاو و دەستی بەرانبەر خزم و دۆستی دادەخات، لە ئاست گیرفان بەتاڵیاندا، خۆی دەکات بە کەڕەی شەربەت، هەر کاتێکیش لێی بقەومێ، دەوروبەر پشتی تێدەکات.[1]