ئەوەی لە تۆ دوورە، ڕەنگی سوورە.
زۆر کەسایەتی لە کۆمەڵگەدا هەن، ڕەفتار و کرداریان ئاڵۆزە، کاتی بەتاڵیان نییە، کاتەکانی ژیانیان تەرخان دەکەن بۆ درووستکردنی کێشە و گرفت بۆ خزم و کەس و دەوروبەرەکەیان، بۆیە ئەوەی لەو جۆرە کەسانە دوور بێت، بێسەریەشەیە، وەکوو لە پەندەکەدا دەڵێت: ڕەنگیان سوورە واتە: بێگرفت و ئارامن. [1]