دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە درود وسڵاو بۆگیانی پاکی سەرۆک #مام جەلال# و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەنێرین و گەرمترین پیرۆزبای لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەو زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەران دەکەین.و پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.
ئومێدمانە ئەم جەژنە ئاسودەی و شادی بۆگشت لایەک بهێنێت و هاندەر بێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی کۆمەلانی خەلک و پێشکەوتن و دادپەروەری و بێتە مایەی بەدیهێنانی تەواوی مافەڕەواکانی گەلەکەمان، دووبارە پیرۆزە.
مەکتەبی ڕێکخستن[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!