دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانان و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم بۆنەیە بەخێر و خۆشی و ئاشتی و لێبووردەیی زیاتر بۆ هەموو لایەک بگەڕبێتەوە و ببێتە فاکتەری پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوەیی و یەکریزی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم، لەپێناو زامنکردن و پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!