دەقی پەیامەکەی وەهاب #هەڵەبجە#یی:
ئەم جەژنەمان، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و ڕاستکردنەوە و نوێبونەوەی یەکێتی ناو یەکێتییەکەمان
جەژنی قوربان و ساڵیادی ڕاستکردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەکەم
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی، و کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەقارەمانەکان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانم دەکەم.
ئەم جەژنەمان، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و ڕاستکردنەوە و نوێبونەوەی یەکێتی ناو یەکێتییەکەمان، پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی کادیر و لایەنگران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەڵێن دەدەین بەردەوام پاڵپشتبین بۆ ئەو چاکسازی و ڕێکخستنەوانەی لەو حزبی شەهیدان بەردەوامی هەیە.
8ی تەمووز ڕووداو گەلێک بوون کە توانرا یەکێتی لەهەڵدێر و لە بەلاڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو ڕێگەیەی کە هەزاران ڕۆڵەی حیزبەکەمان خۆیان بۆ کردە قوربانی.
لەم دوو جەژنەدا، سڵاوێکی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەکەم، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر ڕێبازی ڕۆڵەکەیان بەردەوام دەبم بۆپارێزگاری لە کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی.
براتان
وەهاب هەڵەبجەیی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!