دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
هەڤاڵ کەیفی قادر
هەڤاڵ #مەریوان# مسعود
بەڕێز خانەوادەی خاتووسەکتە قەهار
دڵگران وخەمبارین بەکۆچی دوای خاتوو (سەکتە قەهار) پوری هەڤاڵ کەیفی قادر ئەندامی مەکتەب لەمەکتەبەکەمان و دایکی هەڤاڵ مەریوان مەسعود جێگری سەرنوسەری کوردستانی نوێ بەم بۆنە خەمبارەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو بنەماڵەکەتان دەکەین و خوازیارین دوا کۆستی بنەماڵەکەتان بێت و ڕۆحی خولێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرین شادبکات سەبوری ئارامیش بەخانەوادەکەتان ببەخشێ
انااللە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی ڕێکخستنی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!