دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەرێزان / کادیرانی ڕاگەیاندن لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەختیار مەسعود و #مەریوان# مەسعود و کاروان مەسعود
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەکتە قەهار گەڵاڵی) دایکی ئازیزتان، دڵگران و نیگەران بووین.
پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەبەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!