خورییە پیرە مەڕێ، دەتنێم لە بن بەڕێ، لەبۆ ڕۆژی خێر و شەڕێ
چنین و ڕستن: یەکێکە لەو پیشە زۆر کۆنانەی کورد کە هەزاران ساڵە ئاشنایەتی لەگەڵ پەیداکردووە، پێداویستی ڕۆژانەی پێدابین کردووە، مەبەستی مەتەڵەکە بەرماڵە کە کورد لە خوری مەڕ درووستی کردووە، بە تەشی ڕێساویەتی و بە ئامێری پێچاڵ چنیویەتی، لەگەڵ ئەوەدا چەندین جۆر نەخش و نیگاری تیاکردووە، لەبەر ئەوەی بەرماڵ نوێژی لەسەر کراوە، هەمیشە لەبن بەڕەیان شوێنی وادا هەڵگیراوە کە پیس نەبێ. وەڵام (بەرماڵ) . [1]