مەحمود بێوەی؛ وێنەکێشی خۆرسکی وون
#حەمە هاشم#
رەنگە زۆرێک لە ئێمە ئەم ناوەمان بیستبێت، یان وێنەکەیمان لەلا ئاشنا بێت، ئەمە (مەحمود ئەحمەد بێوەی) ە، ئەکتەری بواری نواندنی دراماو شانۆ بوو لە #هەولێر#، بەڵام کەم کەس دەزانێت کە ئەم زاتە کاری هونەری وێنەکێشانیشی کردووە.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/425284/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:30%;height:30%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/425284/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم تابلۆیەی دامناوە کارێکی هونەری مەحموود بێوەیە، کە قەبارەکەی 70 سم بە 55 سم دەبێت و بە بۆیەی ڕۆنی لەسەر قوماش کێشاویەتی، تابلۆکە لەرووی تەکنیک و ڕەنگ و شێوە وە زۆر بەسادەیی و خۆرسکانە کێشراوە، بەڵام لەڕوانیندا جۆرێک لە قوڵی ڕەنگ و هارمۆنیای ئیمپرێشینیزمیانەی بەهێزی تێدایە، پێدەچێت وەک وێنەیەکی کۆلاژکراو لە دیمەنەکاندا سوودی لە چەند وێنەی جیاجیا وەرگرتبێ و نیگارە گشتییەکەی خەملاندووە، کە هەندێ شوێنی لاواز دەردەکەون و هەندێ شوێنی بەهێز و تەکنیکی جوان نیشانماندەدات، بەتایبەتی شاخە مۆرەکەی دواوە کە وا پێدەچێت لە تابلۆیەکی سیزان واریگرتبێت، بینینی ئەم تابلۆیە جۆرێک لەسۆزی نوستالێژیمان پێدەدات، چونکە هەم سادەیە هەم ڕەنگی گەش و گەرمی تێدا کۆکردۆتەوە، من بۆخۆم چێژی زۆری لێ دەبینم بۆیە لە شوێنێکی بەرچاوی ماڵەکەمدا هەڵمواسیوە..
ساڵی درووستکردنەکەی دیارنییە، بەڵام بە پێی جۆری تەکنیک و تەمەنی تابلۆکە پێدەچێت لە ساڵانی حەفتاکان درووستکرابێت.
مەحمود بێوەی ساڵی 1944 لە هەولێر لەدایکبووە و لە 4-6 ی ساڵی 2015 گیانی سپاردووە.[1]