بنی ئاوە، سەری تاوە
بنی ئاوە: مەبەست لە نەوتە کە دەکرێتە ناو چرا و لە بنەکەیدا دەوەستێ، بەهۆی پڵیتەوە دەگاتە بەشی سەرەوە، سەری تاوە: مەبەست لەو ئاگرەیە کە لە پڵیتەی چراکە بەردەردرێ، بەهۆی نەوتەکە دادەگیرسێ و ڕووناکی دەبەخشێ، مەبەستی پەندەکە داگیرساندنی چرایە. وەڵام چرا.
[1]