دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک #سەعدی ئەحمەد پیرە#
بەرێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مامز عەبدوڵا)ی دایکی ئازیزتان، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو خانمێکی ورەبەرز و نیشتمانپەروەر، پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لەژیانیدا زەحمەتێکی زۆری بینی بەلەئامێزگرتنی ڕۆڵە گیانفیدا و پێشمەرگە و نیشتمانپەروەرەکانییەوە، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە لە دایکی بەڕێزتان خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]