چاو شینی چاو کاڵانی، بە هەموو ماڵان دەزانی
چاو شینی چاو کاڵانی واتە: پارە، ڕەنگی شین مەبەست لە ڕەنگی پارەیە، (ڕەنگی پارە مەبەستی دیناری شینی ئێراقییە) بە هەموو ماڵان دەزانی واتە: هەر دەمەی لای کەسێکە و لە ماڵێکە، بەردەوام دەستاودەست دەکات، لای کەس نامێنیتەوە. وەڵام پارە. [1]