جۆری وشە: ناو
واتا: سەرپەرشتی تانجیان
تانجیەوان: خزمەتکاری تاژیان
تاژی: تاخی؛ سەگی قەد باریک بۆ ڕاو [1]
تاژی: لە فەرهەنگی شێخانی دا
تەعژی • تانجی • تاجی • سەگی نێچیروڕاوە
تاژی دوو جۆری هەیە:
– تاژی بەڕیشۆل: ئەو تاژیەی هەندێ مووی لەسەر گێو و سەر پێیەکانی هەیە
– تاژی ڕووت: ئەو تاژییەی هیچ مووی نییە لەسەر گێو و لەسەر پێیەکانی
ئەو تاژییە دزیەتییە [گەدا، ل53]
خەریک بووم ڕاگرم دوو گۆڵە تاجی [تاریک و ڕوون، ل151]
تاجی و تۆلەیان بانگدەکرد ئەوبەر ئەو بەرە [تحفە، ل317]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!