ناو: بەیان
ناوی باوک: ئەحمەد
بەیان ئەحمەد سەعید-شاعیر و هونەرمەند
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
هونەرمەند و شاعیر (بەیان ئەحمەد سەعید) ساڵی 1970 لە گەڕەکی حاجی حانی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، هەر لە سەرەتاوە حەزی هونەری داگیری کردووە و بە منداڵی لەگەڵ منداڵانی گەڕەک لە یادی نەورۆزدا ڤیستیڤاڵی گەڕەکی ڕێکخستووە بە سروودی قەدەغە کراوەکان و شانۆی کاوەی ئاسنگەر گەڕەکی هەژاندووە، ساڵی 1985 یەکەم کاری وەک ئەکتەر شانۆی (مەلی ئاوات) بووە، پاشان زنجیرەیەک کاری تری کردووە وەک ئەکتەر، ساڵی 1987 لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەردەگیرێت و درێژە بە کارەکانی دەدات، لەو ساڵانەی پەیمانگا لە چەند کارێک بەشدار دەبێت لەوانە (شاژن و یاخییەکان) (شەوی بکوژان) و چەند کارێکی تر، دوای پەیمانگاش لەشانۆی (شێر عەلی) (شاژنە ئەکتەر) و چەند درامەیەکی تر بەشدار دەبێت، خولیای کاری منداڵانە و چەندین شانۆی بۆ منداڵان دەرهێناوە، بەشداری کوورتە فیلمی (تا هەیت بێدەنگ بە) کردووە، وەک شیعریش لەهەوڵدایە بۆ جوانتر کردنی ڕۆح،
جاران
خەونەکان ماڵێکی گەورە و
گرانبەها
پێداویستیەکی زۆر
جل کڕینی بێ ئەندازە
ماکیاژ کردن
ئێستا خەونەکانم گۆڕاوە
بۆ شیعرێک
بینینی نمایشێکی جوان
ڕۆڵ بینینێک لە فیلمێک
دەرهێنانی شانۆیەکی منداڵان
بینینی تۆ و
پیاسەیەکی ناو سروشت و
ناردنی نامەیەکی پڕ خۆشویستن
لە تۆوە
وەکو جاران...[1]