ناو: نازم
ناوی باوک: عەلی
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
نازم عەلی-شاعیر
ناوی تەواوی (نازم عەلی عەسکەر) یە، لە #1968-9-28# لە شاری #خانەقین# لەدایک بووە، لە دووای نسکۆی 1974 وەک شارەکانی دی کوردستان بەر شاڵاوی ڕاگواستن دەکەون و بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە شاری بەغدا جێنشین بوونە هەتا ساڵی 1976 لە شاری #سلێمانی# بە یەکجارەکی جێنشین دەبن، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، کۆلیژی ئاداب بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1991 تەواوکردووە، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆما لە بەشی ژمێریاری پەیمانگای بەریتانی 2011، خێزاندارە و خاوەنی یەک کچە، نووسین و خوێندنەوە خولیای منداڵیتی، لە چەند پێشانگایەکی خوێندگاکان بەشداری کاری هونەری کردووە لە بواری وێنەکێشان چونکە ئەویش خولیایەکی تریەتی، خاوەنی دوو بەرهەمی شیعریە (شین سەردانم ئەکات-من جنێو نادەم بە ژن)، دوو بەرهەمی تری ئامادەیە بە ناونیشانی (هێرشی خەیاڵەکانم-ژنێک کردمی بە شاعیر)، ئێستا لە یەکێک لە کۆمپانیا جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کار دەکات، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ شاعیرانی کوردستانە.
لەغەیری الڵه
کەسی دی نی یە
بە بێ ئەوەی وشەیەک بڵێم
ڕەنگم
هەواڵە بۆ ناخم
تۆ ٫
ئەو کتێبەی ٫ من هەموو شەوێک
موتاڵات دەکەم
بەچەشنی ئەو عاریفەی
ڕوو لەخانەقا نەبێ ٫ لە هیچ شوێنێکی دی ناکا
بەخەیاڵیش بێ ٫ ئارەزوو بۆ
پیاسەیەک بەناو ڕۆژەکانی ڕابردووا
دەکەم
بۆ بینینی نیگایەکت
نە تۆ پێمبڵێ ٫ فەرموو
نە من شەرم لەفەرمووی تۆ بکەم
لەغەیری الڵه ٫
بۆ پەنا ٫کەسیتر شک نابەم [1]