ناو:بێستون
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو:بێستون سیان
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
بێستون سیان-نووسەر وشاعیر و ڕۆژنامەنووس
ناوی تەواوی (بێستون حاجی ئەحمەد کێخوا حەمەد عەلی هۆمەرسیان دووسەرەیی) یە، ساڵی 1985 لە گوندی (#دووسەرە فەتاح#) لە شارەدێی (#شەمامک#) لە پاڕێزگای #هەولێر# لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوردپەروەر لەدایک بووە، دەرچووی ئامادەیی یە و مامۆستایە، لە چەندین ڕۆژنامە وگۆڤاری کوردستان بابەتی بڵاوکردووەتەوە، کتبێکی بە ناونیشانی (کەشکۆڵی ناوە نەمرەکانی کوردستان) لە کۆکردنەوە ونووسینی خۆیەتی کەنزیکەی ژیانی چوارسەد شاعیر ونووسەر وهونەرمەند وئەکتەر و شانۆکار و کەسایەتی ناسراوی هەرچوار پارچەیی کوردستان گرتووە بەڵام بەهۆی نەبوونی مادی چاپ نەکراوە، ئەمەو چەندین شعری نووسیوە وبڵاو نەکراوەتەوە، کەسێکی کۆمەڵایەتی و خزم دۆست و بەوەفایە لە هەموو پرسەو نەخۆشێک بوونی هەیە،
شەوقی عیشقم
دەزانی کێ دەمسوتێنێ
لەخەیاڵم دانەبڕاوە
دڵی شۆخیم بێ بەخت بوو
تەمەشاکەن بێ پێناوە
بەساڵ ومانڴ وشەی خۆشیم
شەوقی عیشقم لێ کوژاوە
هێندە دڵم کرژبووە
واکاتی لانەماوە
ئەوەی بەخەم دەوری داوی
منم منم فرمێسکم پربەچاوە
ژینی تاڵی بۆکێ بەرم
دڵ وسینەم بێ هەست ماوە
ئای لە جوانی ئەبرۆوچاوت
ژینی تۆی پێم داوە
چاوەروانی بەختم دەکەم
ئەوکاتەی گرێی کراوە
زوڵف وپەرچەمی جەماڵت
شەوقی مانگی نەهێڵاوە[1]