ناو:ئەسکەندەر
ناوی باوک:زرار
نازناو:ئەسکەندەر زرار شێروانی
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ئەسکەندەر زرار شێروانی -شاعیر
ئەسکەندەر زرار شێروانی لە #06-01-1980# لە گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لە دایک بووە، دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی #شەقڵاوە#یە، یەکەم بەرهەمی هۆنراوەی خۆی لە ڕۆژنامەی خەباتی قوتابییان لە ساڵی 1998 بڵاوکردووەتەوە، یەکەم پەرتووکی هۆنراوەی خۆی بەناوی هەناسەکانی دوای مردن لە ساڵی 2005 چاپ و بڵاوکردووەتەوە، لە چەندین گوڤار و ڕۆژنامە دەقە هۆنراوەییەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، بەشداری چەندین فێستیڤاڵ و کۆڕی هۆنراوەی کردووە، لە ساڵی 2009 ەوە، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری خەون ە، یەکێک لە دامەزرێنەر و سەرپەرشتیارانی ماڵی کتێبە،
من، وا ڕاهاتووم، بێتاقەتی و خوێن و خەفەت نەخەمە ناو هۆنراوەکانمەوە
پەیڤەکان، بە برین نەپێچمەوە
کاغەز، نەکەمە چەرپای نەخۆشییەکانم
وشە لەناو فرمێسک نەخنکێم
تەنانەت ئەوکاتەش کە برینێکی سەت کیلۆیی بووم و
کەللە سەری خۆم لێ بەڵا بوو
لە هۆنراوەێکما نووسیم:
ئاسمان بە ئەوینی تۆوە شینە
ئاسمان تاریکە و دڵ و کەللەسەرمم سپاردوە بە با
سینەم خەریکە شەق دەبێ و
وەک نەخۆشێکی فڕێدراو، گۆڕ بۆ برینەکانم هەڵدەکەنم
بۆت دەنووسم:
فەرامۆشم مەکە، بۆ مردنیش، پێویستم بە هەناسەی تۆیە هەیە.[1]