شوتی مەترەقی، دام لە بەردی نەلەقی
مەترەق: کوتکی ئاسن (فەرهەنگی کانی) شوتی شەترەقی: مەبەستی لە کیسەڵە کە پشتی وەک شوتی کەوانەییە و وەک مەترەق ڕەقە، دام لە بەردی نەلەقی: واتە: گەر بەردی پیا بکێشی ناشکێ و نالەقێ چونکە پشتی کیسەڵ توند و تۆڵ و قایمە. وەڵام کیسەڵ.[1]