ئەوەی لە دوژمنی خراپ بترسێ، هەر زوو ئەکەوێتە داو.
ترس لە دوژمن مێژوویەکی درێژ و ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی هەیە لە پاشخانی دەروونی مرۆڤدا، پەندەکە مەبەست لە کەسی ترسنۆک و بێهەڵوێستە لە ئاستی ستەم و دەستدرێژیی دوژمندا، کاتێک دەچێتە شەڕی دوژمنەوە، لەبەر لەرزۆکیی و ترسنۆکی زوو ئەبەزێ. [1]