ناو: قادر
نازناو: قادر قەچاخ - قەچاخی کوردستانی
ناوی باوک: عەبدولعەزیز ڕەشید محەمەد عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار قادر عەبدولعەزیز ڕەشید محەمەدعەلی، ناسراو بە (قادر قەچاخ، قەچاخ و قەچاخی کوردستانی) ، ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لە کۆنگرەی دەیەم (1989) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم بووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
قادر قەچاغ ساڵی 1962 لە شاری دهۆک لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی چوارەمی ئامادەییە. ساڵانی 2001-2005 بەڕێوەبەری ئاساییشی گشتیی هەرێم بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسییە.
$خەباتنامە$
قادر قەچاغ ساڵی 1979 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1980 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. ساڵانی 1980-1991 ئاوارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: بەرپرسی لێژنەی ناوچەی نەغەدە (1984) ، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی خەباتی سەر بە لێژنەی لقی یەک (1985) ، بەرپرسی بەشی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (1986) ، کارگێڕی لێژنەی لقی یەک (1986) ، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دهۆک (1987) ، جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی دوو (1989) ، ئەندامی مەکتەب لە مەکتەبی ڕاگەیاندن (1991) ، جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی یەک (1991-1994) ، بەرپرسی لێژنەی لقی نۆی ئاکرێ (1994-1999) ، بەرپرسی لێژنەی لقی دەی سۆران (1999) ، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە (2001) ، بەرپرسی لێژنەی لقی یەک (2004) ، بەرپرسی پەیمانگای کادیر (2007) ، بەرپرسی لێژنەی لقی حەڤدە (2018) و ...هتد.
ساڵی 1987 بەشداریی لە شەڕی سپیرێز و گرتنی سەنگەرەکانی گرێ گەرماڤا لە سنووری پارێزگای دهۆکدا کردووە. ساڵی 1988 وەک فەرماندە بەشداریی لە داستانی دێرەلۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووە و لە شەڕی گوندی شەتونس بریندار بووە.
لە کۆنگرەی دەیەم (1989) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
[1]