ئەوەی چاوی بزڕکا، ئومێدی نامێنێ.
بزڕکا: ڕەنگ پەڕین لە ترسا یان لە ڕقا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا کەسێک خەوی لێتێکبچێ دەڵێن: چاوی بزڕکاوە. پەندەکە مەبەستی بێهیوابوونی کەسەێکە بەرانبەر شتێکی ژیانی کە لە دەستی چووە و پێی ناگاتەوە واتە: ئومێد بڕ بووە.[1]