ناو: کۆسار
ناوی باوک: عومەر
ساڵی لەدایکبوون: 1988
$ژیاننامە$
من کۆسار عومەر لە ئێستادا 2022 کوڕێکی 34 چوار ساڵی سەڵتم، هێشتا بايی ئەوە پێنەگەيشتووم کە جێی ڕەزامەنديی خەڵکيبم، ژيانی ئاسايی لە دەشتی گەرميان و بەر گەرمای تاقەت پڕوکێنی #کەلار #دا دەگوزەرێنم، گەرچی دەمێکە خوێندنم تەواوکردووە، بەڵام زانست و فێربوون و گۆڕانگارييی و ئاڵنگارييەکان هێندە خێرا دێن... ئەمە وايکردووە من هێشتا لەسەرەتای زانيندابم...
لەبەر ئەوەی من هەر ساڵەی لە شوێنک کاردەکەم، لاتان خۆبەزلزانيی نەبێت کە هێشتا من پيشەی سەرەکييم نييە و خۆيشم نازانم ناوی خۆم بنێم چی..!
نوسينەکانم بە گشتيی لەسەر دووبوارن، ئەدەب - شيعر (مێژووی ئەدەبيی، تيۆری ئەدەبيی، ڕەخنەی ئەدەبيی) و هەروەها وێنە و هونەری وێنەگريی.
هەتا پێشی (پێنج ساڵێک) لەبەر ئەوەی زۆرتر کاروچالاکيی وێنەييم ئەنجامدەدا، وەک وێنەگر دەناسرام، بەڵام بۆ ئێستە ئەتوانم بڵێم زياتر بوارە ئەدەبييەکە و هەر لەگەڵ ئەم بوارە داناسينم بۆ وێنەيش بەسەرەوە ماوە.
هێشتا من تەريق دەبمەوە و زۆر کەممکردوە بەوەی کە تەنيا لە دوو بواردا ئيش دەکەم، ئەگەر سەرنجێک بدەينە زانايانی وەک (ویلیام شکسپیر) و (هێربێرت سپێنسەر) لە ئينگليز و (فرێدریک نیچە) و (لایبنیز) لە ئەڵمانيا و (حەسەن بن هەيسەم) لە عێراق و (ئيمامی غەزالی) لە ئێران و ئەمانە و چەندينی تر... نەک دوو پيشە و بوار، بەڵکو چەند بورێکی وەک هونەر و ئەدەب و فەلسەفە و ماتماتيک و شانۆنووسيی و...بوون. بۆيە گرێدانی ئەم دووانە لايمن جگە لەوەی حەز و خوليان، هاوکات پيشەی زانستيی و هونەريين و لە هەوڵداين بۆ چوونە نێو دنيای هونەری ميوزيکيش(خودا ياربێ).
پێش بوارە ئەدەبييەکە، خوليا منی کرد بە وێنەگر و دواتر بووم بە وێنەگری مەيدانيی و بۆ زۆر شوێن چ لە ناوەوەی کوردستان و چی لە دەرەوەی کوردستان گەڕاوم و وێنەم گرتوە ئەمە جگە لەوەی بە تيم گەڕاوين و چەندين چالاکييمان کردوە هەروەها لە بواری وێنەدا خاوەنی خەڵاتی ساڵی بواری وێنەييم، بۆ ئێستە بۆ ماوەی چوار ساڵە تەنها وەک ڕاهێنەر وانەی فۆتۆيی دەڵێمەوە و سەدان خوێندکار لە ژێردەستی ئێمە خوليان بينوە و زۆێکيان لە کچ و لە کوڕ بوون بە وێنەگر و ژيانيانی لەسەر بەڕێوەدەبەن.
وێنەگرييەکەم هەر لە چوارچێوەی مامۆستايی(ڕاهێنەر)ييە...
جگە لە سەردەمی زانکۆيی و خوێندنی باڵا(ماستەر) خاوەنی پێنج توێژينەوەی بڵاوکراوەم لە گۆڤارە نێودەوڵەتيی و ناوخۆکاندا، توێژينەوەکان لە بواری ئەدەب و لە چوارچێوەی هەر سێ لقی: مێژووی ئەدەب و تيۆری ئەدەب و ڕەخنەيی ئەدەبيين.
ماستەرنامەکەم لەسەر ئەدەبيی شيعرييە و بەناوی (ڕۆڵی شاکەلييەکان لە شيعری کوردييدا و شێخ ئەحمەد بە نموونە). به شێوەی کتێبيش چاپمانکردووە و بڵاوکراوەتەوە.
ئێمە خاوەنی (شەش) بەرهەمين، بە شێوەيەک پێنجيان چاپکراوە و يەکێکی تريان لە چاپخانەن کە خودا ياربێ بەم نزيکانە بڵاودەبنەوە، بەرهەمێکيان لەسەر هونەری وێنەگرتن و ئەوانی تر کاری ئەدەبيين و لە چوار چێوەی ئەدەبيی شيعريين. هەروەک خاوەنی خەڵاتی ئاڵتونيی ساڵ(شاکەليی)ين بۆ ئەدەب و نووسين.
$ناوی بەرهەمەکان$
1- کۆتێک لەبەردەم پەرتەوازيەی نوسيندا
2- وينەگری
3- ڕۆڵی شێخ ئەحمەدی شاکەليی لە شيعری کوردييدا
4- شيعر لە ژێر ڕۆشنايی ڕاپرسی و فۆرم و بڕيارداندا
5- مروارييەکانی دەريای ئەدەب [1]