ئەگەر بە ماڵی، بە مام و خاڵی ئەگەر بێماڵی، بێ مام و خاڵی.
ئەگەر بە ماڵی، بە مام و خاڵی ئەگەر بێماڵی، بە بەیتوماڵی.
سرووشتی کۆمەڵگەی چینایەتی وایە، ئەگەر کەسێک دەوڵەمەند بێت و ماڵی دنیات هەبێت، خزم و کەسی زۆرە و لە دەوری کۆدەبنەوە و لەگەڵی دەخۆن، ئەگەر سەروەت و سامانت هیچ نەبوو، تاک و تەنیا وەک بێکەسێک دەردەکەویت و کەست لەدەوەر نییە. [1]