مەتەڵ پێنج پیتە گەلێل ئاسانە
سەیرانگایەکە لەم کوردستانە
پیتی یەک و دوو لای گشت کەس هەیە
بێ ئەو کەسە ناژی، ئەم ژمارەیە
پیتی سێ و چوار و پێنج، بە زمانی ناوشار وەرە لەگەڵما
بە زمانی لادێ ئابێ لەگەڵما
مەتەڵ ئاسانە ئەگەر وردبیینی
ئەزانی چییە خۆت نەشڵەژێنی
وەڵامی گشتی مەتەڵەکە وشەی (سیتەک)ە، وەڵامی دێڕی دووەم وشەی (سی)یە کە هەموو کەسێک هەناسەی پێدەدات، وەڵامی دێڕی سێیەم وشەی (تەک)ە واتە: لەلا یان لە تەنیشت. [1]