ناو: سۆران
ناوی باوک: محەمەد حەمەد
نازناوی ئەدەبی: سۆران محەمەدەسوورە
ساڵی لەدایکبوون: 1991
جیمەیڵ: Soran.m.sure@gmail.com
شوێنی نیشتەجێبوون: سۆران
شوێنی لەدایکبوون: حاجی ئاوا
$ژیاننامە$
ساڵی 1991لە شارەدێی حاجیاوا لەدایکبووە، خەڵکی گوندی دۆڵەڕەقەی سەربە شاری #ڕانیە#یە و نیشتەجێی شاری سۆرانە.
ساڵی 2014- 2015 بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانستگەی سۆرانی تەواوکردووە. دواتر بەردەوامی بە خوێندن داوە و ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسیی ساڵی 2021 وەرگرتووە.
$بڕوانامە:$
• بڕوانامەی بەکالۆریۆس، زانکۆی سۆران، بەشی ئاداب کوردی. ساڵی 2014-2015. بە پلەی چوارەم. توێژینەوەی بەکالۆریۆسی لەبارەی فێمێنیزمەوە بووە.
• بڕوانامەی ماستەر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆی کوردستان لە ئێران، بە زمانی فارسی، تێزی نامەی ماستەرەکەی لە بارەی ڕەخنەی بەراوردکاریی هۆنراوەی پۆستمۆدێرن بوو.
(ڕەخنەی بەراوردکاریی هۆنراوەی پۆستمۆدێرن لە بەرهەمی خطاب به پروانه های ڕەزا بەراهەنی و چیایەکانی من (کوهستان های من) ی هەندرێن) ، بە زمانی فارسی.
#نقد تطبیقی شعر پستمدرن در دو دفتر شعری خطاب بە پروانە های ڕضا براهنیو چیایەکانی من (کوهستان های من) هندرین#
A Comparative Critique of Postmodern Poetry in Two Poetry Books Addressing the Butterflies of Reza Braheni and My Mountains of Handren
- وەک دەستەی سەرپەرشتیاری گۆڤاری کەلێن کاری کردووە، کە حەوت ژمارەی چاپ و بڵاوکراوەتەوە، کەلێن گۆڤارێکی ئەدەبیی و هونەریی بوو.
- تەواوی ژمارەکانی گۆڤاری کەلێن ئەرکی ڕێنووس، خاڵبەندیی، ڕستەسازیی و زاراوەسازیی به و سپێردرابوو.
$هەندێک لە نووسینە بڵاوکراوەکان:$
1- بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (بیری فێمێنیستی لە کۆمەڵە چیرۆکی دەزگیرانە قوڕینەکەمی کازیوە ساڵحدا) ، لە ژمارەکانی 249 و 250 لە گۆڤاری ڕامان.
2- بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی بە کرمانجیی ژووروو کە لەلایەن خەلیل سەلیم وەرگێڕدراوە و لە ژمارە 13ی گۆڤاری ZARMA لە باکووری کوردستان بە ناونیشانی ژنایەتییا کوردیی (jnayetîya kurdîy) بڵاوکراوەتەوە.
3- توێژینەوەیەکی بە ناونیشیانی هۆنراوە و شاعیری و خوێندنەوەیەک بۆ بەرهەمەهۆنراوەی بەڕەواژ بڵاوکراوەتەوە
4- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لە ماڵپەڕ و گۆڤارەکانی وەک: کوردڕاوم. دەنگەکان. کەلێن و ڕامان بڵاوکراونەتەوە. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/soran.m.sure=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سۆران محەمەد سوورە=KTML_Link_Facebook_End=