ناو:محەمەد
ناوی باوک: حسێن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
محەمەد حسێن موهەندیس لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی تەعجیل ی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی کۆلیژی بەغدا بەشی ئەندازیاری شارستانی 1978، بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی زانکۆی سەڵاحەددین 2005، بڕوانامەی ماجستێری لە ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێناوە لە زانکۆی کۆیە 2008، ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی ئێراقی، ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی کورد -لقی هەولێر،
بەرهەمە چاپکراوەکانی -پەرتووکە زانستییەکان: (أعمال التبليط1984 چاپی یەکەم-لەگەڵ ئەندازیار نامیق حەوێز ئەحمەد-لە چاپکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاو بانی هەولێر) (أعمال التبليط 1985 چاپی دووەم) (هندسة التبليط الأسفلتي 1986 چاپی یەکەم-لە چاپکراوەکانی دامەزراوە گشتییەکانی ڕێگاو بان و پردەکانی ئێراق) (کتيب الأسفلت 1988 کۆمیسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی ئێراق/ بەسرە) (کتيب طبقة الأساس 1988 کۆمیسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی ئێراق/ بەسرە) (هندسة التبليط الأسفلت1990 چاپی دووەم-چاپخانەی دیانا/ بەغدا) (هندسة التبليط الأسفلتي2013 چاپی سێیەم چاپخانەی حاجی هاشم/ هەولێر)
پەرتووکە ئەدەبییەکان: وەرگێڕانی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی (قصيدة اللعنة-بۆ شاعیر سەعدوڵڵا پەرۆش 2009) (کۆمەڵە شیعر-اللغة وعرس الأسماء-بۆ شاعیر هاشم سەراج 2009) (کۆمەڵە شیعر-کتاب الماء-بۆ شاعیر کەریم دەشتی 2010) (ڕۆمانی الرونامة أو سفر النزوح-بۆ عەبدوڵڵا سەراج 2010) (هەڵبژاردن لە دیوانی-الشلال الراکد-و شیعری تری بۆ شاعیر نزار عەزیز سورمێ 2010) (دیوانی شاعیری کۆچ کردووی کورد-ئوسامە حسێن ڕەسوڵ 2010) (کۆمەڵە شیعر-عام الصفر-بۆ شاعیر سەباح ڕەنجدەر 2011) (کۆمەڵە شیعر-زائر الماء-بۆ شاعیر عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا 2012) (کۆمەڵە شیعر-قصائد من غناج الطاووس وشرارة الغرنوق-بۆ شاعیر موحسین ئاوارە 2012) (کۆمەڵە چیرۆکی کوورت-وهاد الموت-بۆ چیرۆک نووس کاکەمەم بۆتانی 2013) (کۆمەڵە شیعر-شعر النانو-بۆ شاعیر هاشم سەراج 2012) (کۆمەڵە شیعر-عاليا عاليا الی الأعماق-بۆ شاعیر کەریم دەشتی 2015) (کۆمەڵە شیعری-متی تصلين يا بياتريس-بۆ شاعیر کەریم دەشتی 2016) (کۆمەڵە شیعر-ڕکامات الجحيم الثلجية-بۆ شاعیر نزار عەزیز سورمێ 2016) (کۆمەڵە شیعر-إني أستحيل شعرا... قطرة بعد قطرة-بۆ شاعیر حەمە عەباس 2016) (کۆمەڵە شیعر-تلاوين شعرية من أربيل-بۆ 66 شاعیر لە هەولێر 2017) (دیوانی شیعر-وللدهشة معان 2019).[1]