گەشتەکەی خونچە و ئادان، پەرتوکی ڕێنیشاندەری منداڵانمانە بە مێژوو و جوگرافیا و کلتوری کوردستان.. خونچە و ئادان دوو منداڵی کوردن و هەر جارێک بۆ ناوچەیەکی #کوردستان# گەشت دەکەن. لەم ڕێگەیەوە ئاشنا دەبن بە مێژووی ناوچەکان، بە کەسایەتییە کاریگەرەکان، بەخواردن و یارییە کوردەوارییەکان و تەنانەت ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی کوردستانیش..
لە 3/16 یادی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، نۆبەرەی ئەم پرۆژە نوێیەی #دەزگای مرۆیی مام# کە موژدەبەخشە بۆ منداڵان لە پایتەختی ئاشتی شاری هەڵەبجەوە دەست بە بڵاوکردنەوەی دەکەین. مەبەستمانە گۆڤارەکە بگاتە دەستی زۆرترین منداڵی کوردستان. [1]
خاوەن ئيمتیاز: گەشە کاکە حە مە
بەڕێوبەری هونەری: زانا نەوزاد
ئامادەکار: هەوراز محەممەد
کارەکتەر و ديزاينی گۆڤار: تريفه غەریب