سەفەر و مامەڵە، سەنگی مەحەکه
لە بەیانی باشی ناو فەرمانگەکەت و چۆنی و باشی سەر ڕێگا و یەکتر بینینی ئاسایی و بژیت و سوپاست دەکەم و گوفتاری شیرینی سەرپێی دا هیچ مرۆڤێک ناناسرێت، هەمیشە مامەڵەکردن و زەرەر و قازانج کردن بەیەکەوە و هاوڕێیەتی سەفری دوور و درێژ و مانەوەی هەفتە بۆ دوو هەفتە یان زیاتر دەبنە مایەی ناسین و هەڵسەنگاندنی کەسێک بۆ کەسێک دەزانرێت مرۆڤێکی سەرڕاست و بەکەڵکە یان خواروخێچ و بێ سوودە، بۆیە کورد دەڵێت: سەفەر و مامەڵە، سەنگی مەحەکە.[1]