گوژاڵک: لە هەولێرێ دەوترێت: گوژارک، بڕکێکی سروشتی و خۆڕسکە، گەڵاکانی لە شێوەی گەڵای بڕکەی کاڵەکدایە، گوژاڵک بەرێکی وردی شێوە کاڵەک دەگرێ و تامی زۆر تفت و تاڵە.
بەهۆی ئەو تفتی و تاڵیەی گوژاڵک (کاڵەکە مارانە) لە زمانی کوردیدا بۆتە هێمای تاڵی و تفی بە شێوەیەک هەر میوە یان خۆراکێک زۆر تفت و تاڵ بێت پێی دەڵێن گوژاڵک.
میوەکە هێندە تاڵە دەڵێی گوژاڵکەهەروەها بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: دەڵێی گوژاڵکی تاڵە یان چەند تاڵی دەڵێی گوژاڵکی.[1]
زەرەند:گوژالڵک: ڕووەکێکی بەتەمەنی خشۆکە، قەدەکەی هەتا (2) دوو مەتر درێژ دەبێت، بەرەکەی له شێوی کاڵە کێکی بچووکه، بەڵام زۆر تاڵە، له کۆتایی هاوین پێ دەگات، لەزستان وشک دەبێت، گە ڵاکانی هێلکەیی وسێگۆشەيیە و بەش بە شە، لە هاوین و پایز گوڵ دەکات و گوڵی ڕەنگیان سپی و زەردە، بۆ لە وەڕ نابێت، بەر و تۆوەکانيشی تاڵن بۆ چارەسەری نە خۆشی شەکرە دەخورێت.[2]