ناو: ئاراس
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-7-1977#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕانیە#
$ژیاننامە$
...لە ساڵی (2013ز) دکتۆرای لە بوواری مێژوو، لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە، بە پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر چەندین توێژینەوەی مێژوویی ئەنجامداوە، لە بوواری ئەدەبیدا خولیای هۆنراوە نووسینی هەیە، لە ساڵی 2002دا نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردووەتەوە بە ناوی (سۆراغی خەونە ئاوییەکان) باسی دکتۆراکەی لەسەر (هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی 1991 لە باشووری کوردستان) ە.[1]