جۆری وشە: جێناو/ناو
واتا:
1-ڕاناوی ڕوبەڕو
2-هیچ:
نموونە: توجاران= هیچ جاران
3-تفێ
تۆ:
1-ڕاناوی کەسی ڕوبەرو
نموونە: من نایەم تۆ وەرە
2-یەک لا، یەک قەد
نموونە: بەتۆی کراس ودەرپێ دەڕپەڕی
3-تۆی شیر، قەیماغ
4-تۆم، تۆوی سەوزی و دەخڵ، توخم
5-جۆر، نەوع
چتۆ؟ ڤتۆ؟ (هەنبانە بۆرینە)
تۆ:
1-بە کەسێک دەوترێ کە قسەی لەگەڵ بکەیت
2-کەرە
3-توێ
4-تۆو
نموونە: هێشتا خەیار تۆی نەکردووە. (فەرهەنگی خاڵ) [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!