نیشتیمان پەروەریی
نیشتیمان مژدەت دەمێ لاوی پێشمەرگەت دەڵێ :
سوێند دەخۆم یەک جار بە لوتکەی بەرزی سەختی هەندرێن
بۆ نەمانی هێزی دووژمن مۆردەکەم تێکڕا بەڵێن
تاکو تۆڵەی گشت شەهیدان نەستێنم چەک دانەنێم
نیشتیمان مژدەت دەمێ شۆڕشی ئەو جارەمان
هێز و نەفرەی دوژمنانی خستە لەرزین و نەمان
نیشتیمان خوێنی شەهیدان بەندەری سەرکەوتنت
سنگی خۆیان نا بە گولە بۆ نەمانی دوژمنت
کاتی هەوڵ و ڕاپەڕینە ڕۆیی ڕۆژی نووستنت
شۆڕشی کورد هەر دەجەنگێ تا ڕۆژی هەق سەندنت. [1]