بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت.
لەبەرامبەر پێشهاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک هەمیشە لەسەر هێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکهاتن بووە بە ڕەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک #مام جەلال# و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە ڕێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێک تێگەیشتنە و لە هەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری هاوبەش هەیە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە هاوپشتیی عێراقییەکان باشترین ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشەکاندا کە دێنە دێنەڕێ.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. [1]
02-08-2022