دوێنێ 02-08-2022 لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی #هەولێر# مەڕاسیمێک ڕێکخرا بوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەهەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەربەوەزارەتمان کەناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێک ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند سالێکە لە هەرێم ڕاگیراوە، ئێمە وەکو وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وهەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی هەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەک تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەک ستانداردێکی جیهانی بەسەر هەموواندا وەک یەک و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی، لە کۆتایدا بەخشینی بڕوانامە کەم کردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لەسزاکەی تەنها پاڵپشتی مەعنەوییە بۆ هەموو سزادراوان. [1]
راگەیاندنی #وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی#