جۆری وشە: ناو
واتا: توورەکە؛ توورک
توورەکە: توورک (هەنبانە بۆرینە)
توورەکە: دەفرێکە هەڵدەدروێ بۆ شت تێ کردن [1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
دنیات بە خەیاڵی خۆ لە توربێن ناوە
زێڕت هەیە، عەرزت هەیە، دێمە و ئاوە
ئەو ڕۆژی مەرگ سەرت ئەدا سەربەسەرین
هەر دوو گەزە خاکی گۆڕ و تۆپێک جاوە
#هەژار موکریانی#