جۆری وشە: ناو
واتا: سەگی چکۆڵەی ڕاو؛ قەندی (هەنبانە بۆرینە)
توولە
توولە: جۆرە سەگێکی پچووکە (فەرهەنگی خاڵ)
نموونە لە پەندێکی کوردی: #تولەی دوو سوارانه #
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
دەگرن دەدڕن وەزیر و میران:
ئاسک بە کەمەند و شێر بە شیران
تاژی و توڵە پێش بە پێشی پێڕەو
ڕاوێچکە دەکەن کە هەڵفڕن کەو
#هەژار موکریانی#