بە دەست شێرە، بە پشت پڵنگە.
بە دەست شێرە واتە: بۆق لە کاتی ئاسایدا، لەسەر دوو قۆڵی پێشەوە دەوەستێ ، ئەم تایبەتمەندییەی لە شێوەی وەستانی شێر دەچێ ، بە پشت پڵنگە واتە: پشتی بۆق ڕەنگی بەڵەک بەڵەکە، لە ڕەنگی پشتی پڵنگ دەچێ، لە مەتەڵەکەدا ڕەنگی پشتی بۆق و پڵنگ بەیەک چووێنراوە. وەڵام (بۆق) . [1]