بە مو، لە بێ مو پەیدادەبێ، بێ مو، لە بە مو پەیدادەبێ.
بەمو مەبەست لە مریشکە بەتایبەت کاتێک کە جووچکە و گەنەمویەکی زەردی پێوەیە، دواتر دەوەرێ و لەجێگەیدا پەڕ دەردەکات، بێ مو، واتە: هێلکە کە ساف و لووس و بێ موە، هەروەها بێ مو، لە بە مو پەیدادەبێ ، واتە: هێلکە لە مریشک پەیدادەبێ. وەڵام (هێلکە و مریشک) . [1]