لەناو زوڵفا بە ڕوو دڵداری مەستوور
دەسووتێنێ لە شەودا شەمعی کافوور
بتی شیرین دەهانی زوهرەچەشمم
دەبەخشێ نۆشی نەحل و نێشی زەنبوور
ئەگەر حۆری لە جەننەت بێنە دونیا
نەزەر ناکەم مەگەر بۆ ڕوویی مەنزوور
لە بەر کا گەر دڵم دیرعی تەهمتەن
بە تیری غەمزە هەر ئیماتە مەنسوور
لەبی تۆ بۆ تەبی من چارەسازە
بەڵێ عوننابە دارووی دەردی مەحروور
بە کەس ناگا خەراجی هیندوویی خاڵ
لە قەلعەی چینی زوڵفا بوو بە فەغفوور
بە حەسرەت دڵ وەکوو نەی دێتە ناڵین
لە لەبتا لەب، نەیاسا گەر بکەم دوور
دەبینێ هەر نەزەر سالم لە ڕووتا
هیلال و ئافتاب و لەیلی دەیجوور [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#