ناونیشانی پەڕتووک: قوڕ خوێن
ناوی نووسەر: حەسەن فالح
ناوی وەرگێڕ: #دانا عەسکەر#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ناوەندی فێربوون
ململانێی نێوان ڕووناکیی و تاریکیی، دژکارییەکی ڕیشەیی بەردەوامەو، لەگەڵ گەشە و خەونی بوونەوەردا سەری هەڵداوە، دوو خوداوەندی ناکۆک و دژ بە ڕەوتی یەکدین.
ئاهورەمەزدا خوداوەندی ڕووناکیی، جەماوەرەکەی هانی دەدان بەسەر تاریکیدا سەربکەوێت. ئەهریمەن، خوداوەندی تاریکیی، گوێی لێیە جەماوەرەکەی بەوشەگەلی هاندەر پاڵپشتیی دەکەن، تاکو بەسەر دژە ڕووناکەکەیاندا سەربکەون، لێ چراکەی موحسین سەقافە، دووماهی به و ململانێیە هێنا.
سێ ساڵ بەسەر کاری موحسین چون ڕووناک کەرەوە لە سینەما خەیام تێپەڕی، لایتێکی بەدەستەوەیە بە پیل کار دەکات، کاری ئه و ئەویە، ڕێڕەوی هۆڵی سینەما بۆ خەڵکی ڕووناک دەکاتەوە، کە دەچنە پەخشی فیلم، وێڕای سڵ کردنەوەی لەتاریکی، لێ پەیوەندییەکی تووندی بە چراکەیەوە هەیە، کە زۆر لەپەیوەندی ئەوانەی دەورووبەری بەهێزترە، لەبەر هەندێ توانی بەسەر ترس لەتاریکی سەربکەوێت. هەمی شتەک لێرەدا تاریک و نووتەکە، جگە لەشاشەی پەخشی فیلم و لایتە لەسەر پێیەکەی موحسین و، وشە پچڕپچرە نووسراوەکانی، لە کۆتایی هۆڵی پەخش.
هەرکات هەستیکرد خەمی باشوور و ترس و قوڕ، لەناخیدا دەئاژنرێت، دەکەوێتە نووسینەوەیان، هەندێک وشە هەن، فریای نووسینەوە ناکەون، دەمێک بیرۆکەیەک بەئاوەزماندا گوزەر دەکات، بەخێرایی لەسەر یەکەمین هێڵی تیشکی ڕووناکی دەینووسینەوە، کە دەکەوێتە پشت ئه و کۆمەڵە خەڵکەی لەبەردەم شاشەی پەخشەکە دانیشتوون. موحسین لەوێندەرە، دوور لەخەڵک دانیشتووە یا بە پێوە پاڵی داوە به و دیوارەوە، کە بەکوتاڵی ئەستوور داپۆشراوە، بەرلەوەی وەرگێڕانی فیلمەکە لەسەر شاشەکە بنووسرێتەوە، ئه و لەبەر خۆیەوە دەیڵێتەوە، هەمی وەرگێڕانی فیلمەکەی ئەزبەر کردووە، هێشتا ئەکتەرەکە قسەی نەکردووە، ئه و دەزانێت چی دەڵێت، تەنانەت کاردانەوەی ئەکتەرە ژن و پیاوەکانیش، لەوەڵامدانەوەدا دەزانێت چ دەبێت، ڕۆژەکانی دووبارە دەبنەوە، جگە لەهەندێک ڕوخساری نوێ ، ئەگینا ئەوانی دی، ڕۆژانە لە پەخشەکانی دیدا بەریان کەوتووە و، ڕوخسارە کۆنەکانیان دەناسێتەوە، کە لەهەمان بوون هەڵاتوون، وەک گۆرەوییەک چەندان ساڵ نەشۆردرابێت و، تەنانەت لە کاتی وشکبوونەوەشدا، ئه و بۆگەنییەی لێنابێتەوەو، بەدرێژایی ڕۆژگار بۆنی دێت.
ڕووناکی لایتەکەی بەهێزی ئەنگوستی هەڵدەبێت و دەکوژێتەوە، بازنەی تیشکە کزەکانی دووبارە دەبنەوە، پاشان بە ئاواییەکی کاڵ نزیک دەبێتەوە، هەوڵ دەدات ئەندێشەی بخاتە سەر خاڵێک، بیرەوەرییە قوڕاویەکەی تا دوا ڕوانینی نیگای، بباتەوە ڕۆخی قامیشەڵان و گەڕان بەنێو دونیا ئەفسووناوییە بەرز و نزمەکانی زونگاوەکان، کە تژین لە کەڵەک و باڵندەی هەموو جۆرو، قێرە قیڕی سمفۆنیای بۆق و، شوێنی ڕاوچی ماسی، کە لەکاتی گەڕانەوەیان بە گۆرانی چڕین و تۆڕی پڕ لەماسی هەمەجۆر، کەیەکەم کاری بوو لە نێو زونگاوەکان، چون تا نهاش هەموو شتێک لەئەندێشەیدا چون خۆی، لە خۆڕسکیی گوندەکەیدا هەڵدەقوڵێت، دوور لە پیسیی و فێڵی شار.[1]