قوچی یەک چاو.
قۆچ جۆرێک تەڵەیە بۆ ڕواکردنی گورگ و ڕێوی بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەڵام لە مەتەڵەکەدا بە واتای دەرزی بەکارهاتووە کە بۆ دروومانی دەستی بەکاردێت، یەک چاو واتە: کونی دەرزی کە دەزووی تێهەڵدەکێشرێ و دوو پارچە قوماشی بەیەکدا پێ دەدورێت. چۆن تەڵە بە نێچیردا دەنووسێ و بەرینادا، دروومانیش بە دەرزی دوو پارچە قوماش دەنووسێنێ بەیەکدا و لێکنابنەوە. وەڵام (دەرزی) . [1]