کلکی لێدەکەیتەوە و دەیهاویتە هەوگی.
مێوژ یەکێکە لە شەوچەرە بەهادارەکان کە لە دیوەخانی کوردەواردا پێشکەش بە میوان دەکرێت، بەتایبەت لە شەوانی وەرزی زستاندا، مێوژ قنچکێکی پێوەیە، لە مەتەڵەکەدا بە (کلک) هاتووە، دەیهاویتە هەوگی (هەوگ واتە: قوڕگ) مێوژ پیش ئەوەی بخوڕیت، قنچکەکەی لێدەکرێتەوە و پاشان دەخرێتە ناو دەم و دەخورێ و بە قوڕگدا دەچێتەخوار. وەڵام (مێوژ) . [1]